Accessibility links

تەرمی 975 سوری کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە دەگەنە سوریا


تەرمی 600 هاوڵاتی سوری کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، لەڕێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا گەیشتنە سوریا و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەرمی زیاتریش لە ڕێگادان بۆ چوونە ژوورەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، زۆرینەی قوربانییەکان لە ناوچەی عەنتابی تورکیا نیشتەجێ بوون، کە ئێوارەی دوێنێ تەرمەکانیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ڕەیحانلی و ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیان بۆ خاکی سوریا کراوە، بەمەش ژمارەی قوربانیانی سوریا کە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 975 کەس.

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا 375 تەرم هێنراونەتە ناو خاکەکانی سوریا، لەکاتێکدا لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا 340 تەرم، و لە دەروازەی ئەلحەمام لە لادێکانی جێندێرس 15 ولە دەروازەی جەرابلوس 2 تەرمی قوربانیانی بوومەلەرزەکە چوونەتە ناو خاکەکانی سوریا.

بەگوتەی چالاکوانانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەنێو قوربانییەکان نزیکەی 18 کەسی خەڵکی ناوچەکانی ئەلرەقە، و کۆبانی و شاری منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، کە تەرمەکانیان بە دوو وەجبە لە ڕێگەی دەروازەی عەون ئەلدەداتەوە گەیشتوونەتە ئەوێ بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن "ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج"ەوە کۆنترۆڵکراون.

سەرچاوە/ ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ

XS
SM
MD
LG