Accessibility links

زانیارییەکان لەمەڕ چیرۆکی دڵتەزێنی ئەم وێنەیەی بوومەلەرزەکەی تورکیا


ئەم پیاوەی لە وێنەکەی سەرەوە دەرکەوتووە ناوی مەسعود هانجەرە کە بە تەنیا لە سەرمایەکی بەستوودا دەستی کچەکەی گرتوە کە لە ئاکامی بوومەڵەرزەکەدا گیانی لەدەستداوە.

ئەو لەسەر داروپەردووی باڵاخانەیەک دانیشتوە کە سەردەمانێک ماڵی ئەو بوون و خەمی دونیاش لە چاوەکانیدا پەنگی خواردوەتەوە.

کچەتەمەن 15ساڵانەکەی ناوی ئیرماکە و ئەو ئامادە نییە تەرمەکەی کە لەسەر شوێنی خەوتنەکەی بووەتە ژێر داروپەردووی بالاخانەکەوە بەجێبهێڵێت.

وێنەکە ساتی دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەیە و هیچ تیمێکی فریاگوزاری هێشتا لەوێ نییەن و ڕزگاربووان بە پەرۆشەوە بەناو داروپەردووەکاندا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئازیزەکانیان.

چاوی کامێراکەی ئادەم ئاڵتان، فۆتۆگرافەری ئاژانسی فرانس پرێس کە لە ئەنکەرەوە بەپەلە خوێ گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئەم وێنەی باوکە بێدەنگ و پڕ لە دەردەمان بۆ تۆمار دەکات.

ئادەم ئاڵتان
ئادەم ئاڵتان

ئاڵتان دەڵێت کاتێک ویستم وێنەکە تۆمار بکەم، ئەو باوکە نەک تەنها تووڕە نەبوو، بەڵکو بانگی کردم و گوتی "وێنەی منداڵەکەم بگرە."

ئەو دەڵێت ئەو باوکە دەیەویست لەو ڕێگایەوە هەموو دونیا لە خەم و پەژارەی ئەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە، ئاگادار بکاتەوە.

وێنەکەی مەسعود هانجەر دوای ئەمە دەبێتە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامە گەورەکانی جیهان، لەوانەش ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز و واڵ ستریت جۆرناڵ.

ئاڵتان لەبارەی ساتی چرکاندنی وێنەکەوە دەڵێت "لەکاتێکدا کە وێنەم دەگرت، زۆر دڵتەنگ بووم. بەردەوام لە دڵی خۆمدا ئەوەم دووبارە دەکردەوە کە دەبێت چ ئازارێکی بێئەندازە بەرۆکی ئەم باوکەی گرتبێت." ئەو دەشڵێت "نەمدەتوانی گریانی خۆم ڕابگرم."

ئاڵتان دوای وێنەکە، ناوی ئەو باوکە و کچەکەی دەپرسێت و دەڵێت "باوکەکە بە سەختی قسەی بۆدەهات و هەر بۆیەش نەمتوانی زۆر قسەی لەگەڵ بکەم".

ئادەم ئاڵتان ماوەی چل ساڵە خەریکی وێنەگرتنە و ماوەی 15 ساڵیشە وەک فۆتۆگرافەر بۆ فرانس پرێس کار دەکات و کاتی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا کە جیهانی هەژاند ئەم وێنەیەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گرتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG