Accessibility links

سەرۆکی سوریا یەکەم گەشتی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئەنجام دەدات


بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەب دەکات
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەب دەکات

میدیاکانی فەرمی سوریا بڵاویانکردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا یەکەم گەشتی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان لەدوای بوومەلەرزەکە ئەنجامدا، سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری حەلەبی کرد.

هەروەها چاوەڕوان دەکرا تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە سەردانی ناوچەی کارەساتبارەکانی وڵاتەکەی بکاتەوە لە کاتێکدا ڕەخنەی ڕزگاربووان و ئۆپۆزسیۆنی سیاسی دەگیرێت کە وەڵامدانەوەی حکومەتەکەی بۆ کارەساتەکە خاو و خراپ ڕێکخستووە، ئەو تۆمەتانەی ڕەتیدەکاتەوە لەکاتێکدا هەوڵی خۆ کاندیدکردنی دەکات بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوە لە مانگی پێنجدا، کە ڕەنگە ئێستا ئەو هەڵبژاردنە بەهۆی کارەساتەکەوە دوابخرێت.

ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.8 پلە و چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سەرانسەری هەردوو وڵاتدا، زیاتر لە 17 هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە لە ساڵی 1999دا بوومەلەرزەیەکی بەهێزی هاوشێوەی باکووری ڕۆژئاوای تورکیای گرتەوە.

ئێستا لە ڕیزبەندی حەوتەمی کوشندەترین کارەساتی سروشتی لەم سەدەیەدایە، لە پێش بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ژاپۆن لە ساڵی 2011 و نزیکبووەتەوە لەو 31هەزار کەسەی لە ساڵی 2003 بەهۆی بوومەلەرزە لە ئێرانی دراوسێدا کوژراون.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئافاد ڕایگەیاند، تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەی کوژراوان لە تورکیا بۆ زیاتر لە 18 هەزار و 342 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 74 هەزار و 242 کەس بەرزبووەتەوە.

لە سوریا زیاتر لە سێ هەزار و 300 کەس کوژراون، هەرچەندە ڕزگارکەران ڕایانگەیاندووە، خەڵکی زۆرتر لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 24.4 ملیۆن کەس لە سوریا و تورکیا زیانیان بەرکەوتووە، لە ناوچەیەکدا کە نزیکەی 450 کم (280 میل) لە ئەدەنە لە ڕۆژئاوا تا دیاربەکر لە ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە. لە سوریا تا باشووری حەما کە 250 کیلۆمەتر لە ناوەندی بوومەلەرزەکەوە دوورە، خەڵک کوژران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG