Accessibility links

ئیلۆن مەسک پێشنیاری هاوکاری دەکات بۆ بومەلەرزەکە بەڵام تورکیا ڕەتیدەکاتەوە


حکومەتی تورکیا پێشنیارێکی ئیلۆن مەسکی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو وڵاتە بدات لە ڕێگەی سەتەلایتی ستارلینک هێڵی ئینتەرنێت دابین بکات بۆ هاووڵاتیانی تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم هەفتەیە لە چەند شوێنێک کارەبایان بڕاوە و کێشەی ئینتەرنێتیان هەیە.
مەسک کە خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تەسڵا و تویتەرە پێشتر و چەند کاتژمێرێکی کەم دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکە لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، "سەتەلایتی ستارلینک هێشتا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پەسند نەکراوە. سپەیس ئێکس دەتوانێت ستارلینک بنێرێت بەزووترین کات دوای پەسەندکردنەکە."
ستارلینک بریتییە لە سەتەلایتێکی دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت کە لە لایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە بەکارخراوە و تا ئێستا هێڵی ئینتەرنێتی بۆ 47 وڵات دابینکردووە.
مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو ئیلۆن مەسک ئەم سەتەلایەتەی بۆ ئاسمانی ئێران نارد بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیانی ئێران کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ڕژێمی ئێران ئەم خزمەتگوزارییەی داخستبوو.
دوای پێشنیارەکەی ئیلۆن مەسک بۆ تورکیا، ماڵپەڕی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەکی حکومەتی تورکیاوە ڕایگەیاندووە کە ئەنقەرە ئەو پێشنیارەی ڕەتکردۆتەوە.
بەرپرسە تورکیەکە کە نەیویست ناوی بهێندرێت بە بولمبێرگی وتووە کە حکومەتی تورکیا سوپاسی ئەم هەڵوێستەی ئیلۆن مەسک دەکات بەڵام خۆی دەتوانێت هێڵی ئینتەرنێت دابین بکات چونکە سەتەلایتەکانی تورکیا لە ڕێگای پاتری کاردەکەن و پچڕانی هێڵی کارەبا بەهۆی بوومەلەرزەوە کارناکاتە سەریان.

سەرچاوە/ بەشێک لە زانیارییەکان لە ماڵپەڕی بلومبێرگ وەرگیراوە

XS
SM
MD
LG