Accessibility links

Gaziantep, Turkey

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا لە 7900 کەس تێپەڕ دەبێت

کاربەدەستان لە تورکیا و سوریا ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی نوێیان لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی تورکیا ڕاگەیاند.

١٥:٠٢ ٧.٢.٢٠٢٣

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکان لە تورکیا گەیشتە 3549 و زیاتر لە 22 هەزار کەسیش برینداربوون. وتیشی کۆمەک و یارمەتی پێشکەشی هەموو ناوچەکانی تورکیا دەکەن بەبێ جیاوازی سیاسی. ڕاشیگەیاند بۆ ماوەی 3 مانگ باری نائاسایی دەبێت لەو ناوچانەی بومەلەرزەکە زیانی پێگەیاندوون.

١٥:٢٤ ٧.٢.٢٠٢٣

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت کێشە و گرفتی زۆرمان لە بەردەمدایە بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا.

١٥:٤٢ ٧.٢.٢٠٢٣

پاش دەربازبوونی ڕۆژێک بەسەر بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا هێشتا هاوکارییەکان بەتەواوەتی نەگەیشتوون بۆ هەوڵی ڕزگارکردنی زیندووماوان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا.

پایەمنێرمان خەجیجان فەرقین لە ناوچەیەکی ئامادەوە باس لەو زیانانە دەکات کە بە تایبەتی بە شاری ئامادە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتووەتەوە.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا عومەر باران لەگوندێکی سەر بە شارۆچکەی سروجە و دەڵێت لە پاش بوومەلەرزەکە خەڵکی بەرەو گوندەکان دێن. ئەو لەگەڵ چەند هاووڵاتیەک قسەی کردووە کە ڕوویان کردووەتە گوندەکەو باس لە ڕەوشی خۆیان دەکەن.

١٦:٠٤ ٧.٢.٢٠٢٣

عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسڕ، ڕۆژی سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ئەنجام دا و پرسە و سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ قوربانییانی بومەلەرزەکە. وتوشیەتی میسڕ هەرچی لە توانایدابێت بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی دەیکات.


سەرچاوە/ میدیا فەرمییەکانی میسڕ

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG