Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی هاوتا تورکەکەی دەکات بۆ لەدەستدانی قوربانیانی بوومەلەرزە کوشندەکە


نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ لەدەستدانی ترسناکی ژیان بەهۆی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی دووشەممەوە.

پرایس وتی"وەزیری دەرەوە بلینکن و وەزیری دەرەوە چاوشئۆغڵو باسیان لەو ڕێگایانە کرد کە ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان دەتوانن بە باشترین شێوە هاوکاری بکەن.وەزیری دەرەوە بلینکن دووپاتیکردەوە کە وەڵامدانەوەی سەرەتایی هاوکارییەکانمان لە ئێستاوە بەردەوامە و بەڵێنیدا هەموو ئەوەی لە تواناماندا بێت بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا بیکەین."

جیی باسە پێشتر ئەنتۆنی بلینکن بەیاننامەیەکی بڵاوکردبووە کە تێدا هاتبوو " ئەمەریکا دڵتەنگی قووڵی خۆمان دەردەبڕێت بەرامبەر بە لەدەستدانی دڵتەزێنی ژیان و وێرانکاری لە سەرانسەری تورکیا و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە زیانیان بەرکەوتووە و بژاردەی وەڵامدانەوەی گشتگیرمان هەڵدەسەنگێنین. تیمەکەمم ئاڕاستە کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە پەیوەندییەکی نزیکدا لەگەڵ هاوپەیمانە تورکییەکانمان و هاوبەشە مرۆییەکانمان بمێننەوە بۆ ئەوەی دیاری بکەین کە ناوچەکە پێویستی بە چییە. وەڵامدانەوەی سەرەتایی هاوکاریمان بۆ تورکیا لە ئێستاوە بەردەوامە و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن لە سوریا وەڵامی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکان لە سەرانسەری وڵات دەدەنەوە. ئێمە بڕیارمانداوە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم بوومەلەرزانەوە زیانیان بەرکەوتووە لە ڕۆژ و هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا."

بە پێی نوێترین زانیاری ژمارەی قوربانیان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 3 هەزار و 800 کەس.

کاربەدەستان لە تورکیا دەڵێن بەلایەنی کەم 2 هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستداوە لە کاتێکدا لە سوریاش بەلانی کەم هەزار و 444 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش لە کاتێکدایە تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا.

سەرچاوە/ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG