ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی شەممە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە ئەمەریکا بیر لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر چەند کۆمپانیایەکی چینی دەکاتەوە بەهۆی فرۆشتنی کەرەستەی چاودێری بە هێزە ئەمنییەکانی ئێران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمەریکا لە گفتوگۆدان سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان و سەرنجیان لەسەر کۆمپانیای تەکنەلۆجیای تیاندیە.
ئەو کۆمپانیایە بەرهەمهێنەری ئامێرە کارەباییەکان لە چین و بەرهەمەکانی بە یەکەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی فرۆشراون.
کۆمپانیای تەکنەلۆجیای تیاندی بەرنامەیەکی بۆ ناسینەوەی دەموچاو دیزاین کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە دەسەڵاتدارانی چین بتوانن دەمووچاوەی ئۆیغورەکان کە کەمایەتییەکی چینن، بناسنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز