Accessibility links

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن ئێران لەسەر پابەندبونە ئەتۆمییەکانی بەردەوام نەبووە


ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات کە ئێران لەسەر جێبەجیکردنی پابەندبونە ئەتۆمییەکانی بەردەوام نەبووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی چوارشەممە ڕەخنەی لە ئێران گرت کە گۆڕانکارییەکی ڕانەگەیەندراوی کردووە لە کارگەی فۆردۆی لە دوو ئامێرە پێشکەوتووەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم پاکی تا ڕێژەی 60% ، کە لە پلەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیکبووەتەوە.

ئێران وتی هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوۆکی سەبارەت بە کاری ئەتۆمی تاران ڕاست نییە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەم گۆڕانکارییەی لە میانی پشکنینێکی ڕانەگەیەندراودا لە 21 ی مانگی یەکدا لە وێستگەی پیتاندنی سووتەمەنی فۆردۆ (FFEP) دۆزیەوە، کە شوێنێکە لە شاخێکدا هەڵکەندراوە و پشکنەرەکان پشکنینەکانیان تێدا زیاد کردووە، دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پیتاندنی سووتەمەنی فراوانتر دەکات.

هەر چوار وڵات لە بەیاننامەکەیاندا بە ئاماژەدان بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، ڕایانگەیاندووە، "وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێکردووە، لەم گۆڕانکارییە ئاگادارنەکراوەتەوە، لەگەڵ پابەندبوونەکانی ئێران بەپێی ڕێککەوتننامەی پاراستنی هەمەلایەنەی ئێران کە بەپێی ڕێککەوتننامەی پاراستنی هەمەلایەنەی NPT داواکراوە، ناتەبایە".

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لێکدانەوەکەی پشکنەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵە بوو، بەڵام ئەو ڕاپۆرتی بە ئاژانسەکە داوە، دەستبەجێ ڕوونکردنەوەکەمان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە هەمان ڕۆژدا داوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرز لە لایەن ئێران لە فۆردۆ، مەترسی بەرچاوی پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی چەکداری هەیە، و هیچ پاساوێکی مەدەنیی باوەڕپێکراوی تێدا نییە، هەروەها لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، تا ئێستا ئێران وەڵامێکی باوەڕپێکراوی بۆ پرسیارە هەڵپەسێردراوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پێشکەش نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG