Accessibility links

تورکیا دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ بەڵگەیەکیان پێ نەداوە بۆ پشتگیریکردنی ڕاپۆرتەکانی هەڕەشە ئەمنییەکان


ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە دەرەوەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ئەستەنبوڵ وەستاوە

تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەمەریکا و ئەڵمانیا هیچ زانیارییەکیان پێنەداوە بۆ پشتگیریکردن لە جەختکردنەوەکانیان کە هەڕەشەی ئەمنی وای لێکردوون ئەرکەکانیان لەو وڵاتە دابخەن.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیاری کرد کە ڕەنگە زلهێزەکان هەوڵیان دابێت تورکیا وەک دەوڵەتێکی ناجێگیر نیشان بدەن کاتێک بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانیان داخست و هۆشداری سەفەریان دەرکرد دوای ڕووداوەکانی قورئان سووتاندن لە ئەوروپا.

چاوشئۆغڵو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: داخستنی کونسوڵخانەکان بەبێ ئەوەی وردەکاریی ئەو زانیارییانە لەگەڵ ئێمەدا هاوبەش بکەین، بە مەبەست دەزانین.

"ئەگەر بیانەوێت ئەو بڕوایە بدەن کە تورکیا وڵاتێکی ناسەقامگیرە و ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر دەبێتەوە، ئەوا ئەم کارە لەگەڵ پەیوەندییە دۆستانە و هاوپەیمانەکانماندا ناگونجێت".

هەفتەی ڕابردوو، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە هۆشدارییان بە هاووڵاتیانی خۆیان دا لە زیادبوونی مەترسی هێرشەکان لە تورکیا، بەتایبەتی دژی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و شوێنە پەرستراوەکانی غەیرە موسڵمان، ئەمەش لە دوای ناڕەزایەتییە قورئان سووتێنەرەکان لە ئەوروپا .

لەم هەفتەیەدا وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، بەلجیکا و سویسرا بەشێوەیەکی کاتی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانیان لە تورکیا داخست و ڕایانگەیاند، بە هۆکاری ئەمنی بووە.

تورکیا باڵیۆزی نۆ وڵاتی ڕۆژئاوای بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی ڕەخنە لەو بڕیارە بگرن، ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیلۆ، لە تویتەر ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەکان "جەنگێکی نوێی دەروونی" دژی وڵاتەکەی بەڕێوەدەبەن.

چاوشئۆغڵو ڕۆژی هەینی وتی: دەڵێن هەڕەشەی تیرۆر هەیە، بەڵام کاتێک دەپرسین سەرچاوەی زانیارییەکان چی بووە و دەکرێت ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە هێرشانە کێ بن، هیچ زانیارییەکیان لەگەڵ دەسەڵاتی هەواڵگری و ئەمنی ئێمەدا هاوبەش نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG