Accessibility links

پۆلیسی نەرویج خۆپیشاندانی دژە ئیسلام قەدەغە دەکات دوای ئەوەی تورکیا نێردەی ئۆسلۆی بانگهێشت کرد


پۆلیسی نەرویج خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی دژە ئیسلامی لەبەر هۆکاری ئەمنی قەدەغەکرد لەوانە سووتاندنی کۆپییەکی قورئان لەم هەفتەیەدا ، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی نەرویج لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ سکاڵاکردن.

پۆلیسی ئۆسلۆ ڕایگەیاند، گروپێک لە خۆپیشاندەران پلانیان دانابوو ڕۆژی هەینی کۆپییەکی قورئان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئۆسلۆ بسوتێنن، ئەمەش دەنگدانەوەی خۆپیشاندانی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە سوید و دانیمارک بوو.

پۆلیسی ئۆسلۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری بەدەستی هێناوە، ڕایگەیاندووە، "سووتاندنی قورئان وەک ڕێگەیەکی یاسایی بۆ دەربڕینی بۆچوونی سیاسی لە نەرویج دەمێنێتەوە. بەڵام ئەم ڕووداوە بە هۆکاری ئەمنی ئەنجام نادرێت".

پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممە ئەنقەرە بە توندی ئیدانەی پلانەکانی گروپی دژە ئیسلامی کرد کە بە وتەی خۆی "کردەوەیەکی ئازراندنە"، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکەی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند، تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا خۆپیشاندانی پلان بۆ داڕێژراوی وروژاندووە.

وتەبێژی وەزارەتەکە وتی: باڵیۆزەکەمان ئاماژەی بە مافی دەستووری ئازادی ڕادەربڕین لە نەرویج کرد، وتیشی کە حکومەتی نەرویج نە پشتیوانی لە خۆپیشاندانە پلان بۆ داڕێژراوەکە دەکات و نە دەستی هەیە.

پۆلیس تەنها لە حاڵەتێکدا دەتوانێت خۆپیشاندان قەدەغە بکات کە مەترسی لەسەر خەڵک هەبێت.

خۆپیساندانێل لەوانە سووتاندنی کۆپییەکی قورئان لە مانگی ڕابردوودا لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم لەلایەن سیاسەتمەدارێکی دژە کۆچبەری دانیمارکی-سویدی لە پەراوێزی ڕاستی توندڕەوەوە، سەرکۆنەی توندی ئەنقەرە لێکەوتەوە.

سوید و فینلاند ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی ڕووسیا ئۆکرانیای داگیرکرد، داوای چوونە ناو ناتۆویان کردووە، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی چاوەڕواننەکراوی تورکیا بوونەتەوە و لەو کاتەوە هەوڵیانداوە پاڵپشتیی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.

حکومەتی سوید ڕۆژی پێنجشەممە پێشنیاری یاسایەکی نوێی کرد بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پەیوەست بە گروپە توندڕەوەکان، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ توندکردنی یاساکانی دژە تیرۆر دادەنرێت کە دەشێت کاربکاتە سەر چالاکییەکانی هەزاران کورد لەو وڵاتەدا.

ئەم هەوڵەی حکومەتی سوید لە کاتێکدا بابەتەکانی یاسای دژ تیرۆر مەرجێکی سەرەکی تورکیایە بۆ پەسەندکردنی هەوڵەکانی ستۆکۆڵم بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ کە دەڵێت " سوید بووتە شوێنی داڵدەدانی ئەندامانی پەکەکە".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG