بەرپرسێکی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لانیکەم 166 کەس لە شەپۆلێکی کەشوهەوای ساردا گیانیان لەدەستداوە کە ئەفغانستانی گرتووەتەوە، لەکاتێکدا بارودۆخی توند نەهامەتی لەسەر ئەو وڵاتە هەژارییە کەڵەکە کردووە.
ئەفغانستان لە ١٠ی مانگی یەکی ئەمساڵەوە بەهۆی پلەی گەرمی( -٣٣) پلەی سەدی (-٢٧ پلەی فەهرەنهایت)دەناڵیت، لەگەڵ بارینی بە خۆڕ و بەفربارینی بەرفراوان و زریانی سەهۆڵاوی و پچڕانی بەردەوامی کارەبا.
دەزگاکانی فریاگوزاری پێش ئەو سەرمایە هۆشدارییان دابوو کە زیاتر لە نیوەی ٣٨ ملیۆن کەسی ئەفغانستان ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، لە کاتێکدا نزیکەی چوار ملیۆن منداڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕێژەی ٨٨ کەس لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و ئێستا گەیشتووەتە ١٦٦ کەس، ئەمەش لە کۆی ٣٤ پارێزگای وڵات.
عەبدولڕەحمان زاهید، بەرپرسی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی لافاو و ئاگرکەوتنەوە و دزەکردنی گەرمکەرەوەی غازەوە بووە کە خێزانە ئەفغانییەکان بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان بەکاریدەهێنن.
نزیکەی ١٠٠ ماڵ وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتوە، و نزیکەی ٨٠ هەزار ئاژەڵ کە کاڵایەکی گرنگە بۆ هەژارانی ئەفغانستان، هەروەها بەهۆی سەرمایەوە گیانیان لەدەستدا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، ١٧ کەس لە یەک گوندی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەدەخشان بەهۆی بڵاوبوونەوەی "هەوکردنی توندی هەناسەدان" گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: کەشوهەوای سەخت ڕێگری دەکات لە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ ناوچەکە.
حکومەتی تاڵیبان مانگی ڕابردوو کارکردنی ژنانی ئەفغانستانی لەگەڵ گروپە مرۆییەکان قەدەغەکرد، ئەمەش وایکرد زۆرێکیان ئۆپەراسیۆنەکانیان ڕابگرن.
دواتر ژنانی کرێکارانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە کەرتی تەندروستیدا لێخۆشبوونیان پێدرا و هەندێک ڕێکخراو بەرنامەکانیان دەستپێکردەوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس