Accessibility links

فەرەنسا و عێراق ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژی واژۆ دەکەن


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی فەرەنسا کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ستراتیژی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکانی عێراق لەگەڵ پاریس، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و گواستنەوەی گشتیدا واژۆکردووە.

کۆشکی ئێلیزێ لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، فەرەنسا و عێراق پەیماننامەیەکیان واژۆکردووە کە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئاسایش، وزەی نوێبووەوە و ڕۆشنبیری دەدات.

کۆشکی ئێلیزێ وتیشی: ماکرۆن و ئەلسودانی پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ژێرخانی تۆڕە گەورەکان، و لەو ڕووەوە بەڵێنیان داوە شارەزایی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ عێراق دابین بکەن."

"لە ڕووی وزەی جێگریشەوە، پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی وزەی فرەیی کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز (TTEF.PA) نیشان دا لەسەر بنەمای وزەی خۆر و وەبەرهێنان لە غازدا."

جێی باسە کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز و بەغدا لە ساڵی ٢٠٢١ ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ دروستکردنی چوار پڕۆژەی زەبەلاحی وزەی خۆر، گاز، کارەبا و ئاو لە باشووری عێراق لە ماوەی ٢٥ ساڵدا.

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل (XOM.N)، شێڵ (SHEL.L) و بی پی (BP.L) هەوڵیان داوە لە ساڵانی ڕابردوودا کارەکانیان لە عێراق کەم بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG