Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی لە سەردانێکیدا بۆ ئانکەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لە ئانکەرە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا وێنەی بارزانی و ئەردۆغانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " سەرۆک ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کرد لە کۆشکی سەرۆکایەتی."

بارزانی کۆبونەوەکەی بە کۆبونەوەیەکی بەبەرهەم ناودێرکرد و گوتی " لە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداردا ئەمڕۆ لە ئانکەرە، باسمان لە پرسە گرنگەکان کرد، لەوانەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان/عێراق و تورکیا و پێشهاتەکانی ناوچەکە."

سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و بارزانی دەکات و دەڵێت " هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى ‏كوردستان و توركيا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ‏ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ‏ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ‏جيهان و به‌تايبه‌تى له‌ ئه‌ورووپا له‌ بوارى وزه‌ و گازى سروشتيدا دروست بووه‌.‏"

سەرۆکایەتی هەرێم لە بەشێكی تری ڕاگەیاندراوەکەدا دەشڵێت " گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و ‏مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏"

ئانکەرە پەیوەندییەکی بازرگای پتەوی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە.

کۆبونەوەی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردؤغان لە مانگی سێی ساڵی ڕابرووبوو لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا بوو. لەو کاتەدا سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند جگە لە بابەتە ئابورییەکان لە کۆبونەوەکەدا باس لە "دۆخى عيراق و ته‌‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق" کراوە.

XS
SM
MD
LG