Accessibility links

ئەردۆغان: هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14 ی پێنج ئەنجام دەدرێن


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکە لە 14 مانگی پێنج ئەنجام دەدرێت، ئەمەش مانگێک پێش ئەو کاتەیە کە بۆی دیاریکرابوو.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تویتێکدا دەڵێت " هەستمان بە پێویستی نوێکردنەوەی 18 ی مانگی شەش کرد کە وادەی ئاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانە، بەو پێیەی هاوکاتە لەگەڵ سەروبەندی جەژنی قوربان و تاقیکردنەوەکانی ساڵانەی منداڵەکانمان کە خۆیان بۆ زانکۆ ئامادە دەکەن، لەگەڵ پشووی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانمان و قوتابخانە ناوەندییەکان."

لە بەشێکی تری تویتەکەیدا 14 ی پێنج بە گونجاوترین کات بۆ هەڵبژاردن دەزانێت " ئێمە وەک دامەزراوەیەکی سیاسی بەرپرسیارین لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەل، هەروەها دەستەبەرکردنی دەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەیی بە زۆرترین بەشداری و لە باشترین هەلومەرجدا.

لە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنەکان ، پێمان وایە 14ی مانگی 5 ی 2023 گونجاوترین وادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان."

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیا توند دەبێت، هەروەها گەورەترین تاقیکردنەوەی ئەردۆغان دەبێت لە ماوەی دوو دەیەدا.

بڕیاربوو ڕۆژی 18ی مانگی شەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت بەڵام ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری پێشخستنی هەڵبژاردنەکە هەیە. بەرپرسێکی ئاکەپە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردن لە مانگی شەشدا هاوکات دەبێت لەگەڵ وەرزی پشووی هاوینە کە خەڵک گەشت دەکەن.

XS
SM
MD
LG