Accessibility links

سەرۆکی باندێکی قاچاخکردنی کۆچبەرانی کورد لە بەریتانیا دەستگیرکرا


ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا (NCA) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سەرکردەی باندێکی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانی کورد دەستگیرکراوە.، کە لە مانگی ڕابردوودا بە غیابی سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا و هەڵاتبوو.

تاریق نامیق، تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی ئۆلدهام لە نزیک شاری مانچستەر لە باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، ڕۆژی هەینی دوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی مانچستەر لە گەشتێکدا لە ئەستەنبوڵەوە دەستبەسەر کرا.

پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردبوو، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە دادگا ئامادەنەبوو، کاتێک بە تۆمەتی سەرۆکایەتیکردنی باندێکی تاوانکاری بۆ قاچاخچێتی کۆچبەرانی کورد سزا درا.

ئەم گروپە بە کارکردن لەگەڵ بازرگانانی دەرەوەی وڵات، گومان دەکرێت بە قاچاخ لانیکەم 1900 کۆچبەر کە لە ماوەی 50 ڕۆژدا هێنراونەتە فەرەنسا یان ئەڵمانیا.

پاشان باندەکە ڕێگەی جیاوازیان پێشکەشیان کردن بۆ هەوڵدان بۆ چوونە ناو بەریتانیا، کە کۆچبەرەکان لەوێ داوای مافی پەنابەری دەکەن.

جێی باسە کۆچکردن بۆ بەریتانیا لە ساڵی 2017 ەوە زیادیکردووە لە ڕێ پەڕینەوەی کەشتییە بچووکەکان کە بووەتە هۆی ئەوەی ئێستا ساڵانە دەیان هەزار کۆچبەر بگەنە کەنارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.

شانبەشانی نامیق، چوار پیاوی دیکە کە بنکەکانیان لە مانچستەر و ستۆک ئۆن ترێنت و نۆتینگهامە، سزای 16 مانگ تا نزیکەی پێنج ساڵیان بەسەردا سەپێندرا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG