Accessibility links

ئەردۆغان پێشنیاری نێوەندگیری لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەکات

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ، تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، پێشنیاری نێوەندگیریی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیای دووپاتکردەوە.

هەروەها ئەردۆغان سەرەخۆشی لێکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هێلیکۆپتەرەوە لە ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆککۆماری تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا پێشنیاری هاوشێوەی پێشکەش کردووە و ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئۆکرانیا و ڕووسیا کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ دانوستانێکی ئاشتی ئەنجام نەدراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG