Accessibility links

ئەڵمانیا چاوەڕوانی سزای زیاتری ئێران دەکات لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەیان لە برۆکسل، لەسەر بە ئامانجگرتنی سزای زیاتر بەسەر ئەندامانی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکبکەون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئاسایی حکومەتدا لە بەرلین لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سزاکان دەتوانن ڕێگری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تاران، وتەبێژەکە وتی: لە ئێستادا تەرکیزی سیاسەتەکەمان زیادکردنی گوشارەکانە بۆ سەر ڕژێمی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG