Accessibility links

تورکیا یاریزانێکی باسکەی نیشتمانی ئەمەریکا دەخاتە لیستی تێرۆرەوە


تورکیا یاریزانی باسکەی ئەمەریکایی ئەنەس فریدەم دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.

نێوی ئەنەس لەو لیستەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەرکەوتووە کە بە " لیستی ڕەساسی" لەقەڵەم دەدرێت کە دەکەوێتە نزمترین لە ڕیزبەندی ئەو پێنج لیستەی کە بە پێی ڕەنگ جیاکراوەتەوە و خەڵاتی هەتا 500 هەزار دۆلار تەرخانکروە بۆ دەستگیرکردنی.

هێشتا ڕوون نییە کەی تورکیا نێوی فریدەمی کردووەتە ئەو لیستەوە، بەڵام ئەو بە کەناڵی فاکس نیوزی گوتووە لە ڕۆژی سێشەممە کاتێک لە ڤاتیکان بوو بۆ یاری باسکە لەلاین FBI وە پێی وتراوە پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا.

لە دیمانەکەیدا لەگەڵ فاکس نیوز فریدەم گوتوشیەتی " ئەمە یەکەم جارە حکومەتی تورکیا خەڵاتێک بۆ دەستگیکردنی من تەرخان بکات و بمخاتە لیستی تێرۆرستانی داواکراوەوە، تەنها لەبەر ئەوەی باسی هەندێک باسی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕەوشی زیندانیانی سیاسیم لە تورکیا کردووە." گوتیشی من تەنها کەس نیم، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووس، ئەکادیمی، پرۆفیسۆر و کەسایەتییە ناودارەکان لەو لیستەدا هەن".

فریدەم ڕەخنەگری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و تۆماری مافەکانی مرۆڤی وڵاتەکەی بووە و داوای لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن و سەرکردەکانی دیکەی ڕۆژئاوا و ناتۆ کردووە هەنگاو بنێن.

تورکیا لە ساڵی 2019 فەرمانی دەستگیرکردنی دا، و تۆمەتباری کرد بەوەی ئەندامی "گروپێکی تیرۆرستی" یە کە پەیوەندی بە فەتحوڵا گولەنی بنکە لە ئەمەریکاوە هەیە. تورکیا فەتحوڵا گولەن بە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 تۆمەتبار دەکات کە گولەن نکوڵی لێدەکات.

فریدەم یاریزانی باسکەی نیشمانی ئەمەریکا لە سویسرا لە دایک و باوکێکی تورک لە دایک بووە و لە تورکیا گەورە بووە پاش ئەوەی لە ساڵی 2009 بە مەبەستی یاری باسەکە و خوێندن هاتووە بۆ ئەمەریکا پاشناوی خۆی لە ئەنەس قەنتەرەوە گۆڕیوە بۆ ئەنەس فریدەم واتا ئازادی. لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لە مانگی دوو ساڵی ڕابردوو باسی لە هۆکاری گۆڕینی پاشناوەکەی کرد و گوتی " کە تازە هاتبووم یەکێک لە یاریزانەکانی تیمەکەم ڕەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکا گرت، منیش زۆر ترسام و وامزانی زیندانی دەکرێت، تەنانەت لێم پرسی تۆ ناترسی؟ تەماشای کردم و پێم پێکەنی و گوتی ئێرە تورکیا نییە. ئەوجا باسی ئازادی ڕادەربڕینم بۆ کرا لە ئەمەریکا و زانیم هەموو وڵاتێک تورکیا نییە." گوتیشی ویستم ئەو ئازادییە بلکێنم بە خۆمەوە بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێک لەگەڵمدا بێت.

ئەنەس فریدەم لە 11 خولی باسکەی نیشمانی ئەمەریکادا بەشداری کردووە نوێترینیان لە ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی باستن سێڵتکس.

XS
SM
MD
LG