Accessibility links

سوپای لوبنان تەقە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دەکات


سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕۆژی هەینی تەقەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کردووە کە بۆ ناو ئاسمانی باشووری لوبنان پەڕینەوە ، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگەیاند کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نەهێنراوەتە خوارەوە.

ئیسرائیل بەردەوام فڕۆکەی سەربازی لە ئاسمانی لوبنان بەبێ مۆڵەت دەفڕێنێت بەڵام دەگمەنە سەربازەکان بیانکەنە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای لوبناندا هاتووە، دەوریەیەک سەرقاڵی پشکنینی ڕووداوێکی جیاوازە لە باشوور، کاتێک "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە ئیسرائیل ئاسمانی لوبنانی پێشێلکردووە"، ئەمەش وایکردووە سەربازەکان دەستبکەن بە تەقەکردن بە ئاراستەی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەوان نەیانخستۆتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری ئەو جۆرە هەواڵانە نین.

لوبنان و ئیسرائیل لە مانگی دە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی سنووری دەریایی خۆیان دوای چەندین ساڵ لە دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمەریکا. سنووری وشکانی نێوان ئەو دووانە تا ئێستا جێی مشتومڕە.

لە مانگی دوانزەدا، ئاشتیپارێزێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەی کرا و گیانی لەدەستدا ، کە ئاسایشی ئەو وڵاتە لەلایەن پارتی بەهێزی دژە ئیسرائیلی حیزبوڵڵای لوبنانەوە کۆنترۆڵکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG