Accessibility links

جۆرە نوێیەکەی ئۆمیکرۆن بەم زووانە بە ئەوروپا بڵاودەبێتەوە


سینتەری نه خۆشییەکان لە یه کێتی ئه وروپا ڕایگه یاند، لەوە دەچێت جۆری ئۆمیکرۆن ئێکس بی بی 1.5 XBB.1.5)) که ئێستا چارەکی تووشبووانی کۆڤید-19ی ئه مەریکا پێکده هێنێت، له ماوه ی چه ند مانگێکدا ببێته جۆری باڵاده ست له ئه وروپا.

سینتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC) لە ڕۆژی هه ینیدا ڕایگەیاند، تۆژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکات کە گۆڕاوە لاوەکییەکە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە لە ناو خەڵکدا ، و ڕەنگە دوای یەک بۆ دوو مانگ ببێتە جۆری باڵادەست لە یەکێتی ئەوروپا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێژەیە کە ئێستا بڵاوبۆتەوە.

سینتەرەکە ڕایگەیاندووە "مەترسیی توشبوون زیاترە لە ناو کەسانی لاواز وەک بەساڵاچووان و کەسانی کوتان نەکراو و ئەوانەی بەرگری لاوازیان هەیە".

لە کاتێکدا کە ئێستا ئەم گۆڕانکارییە لاوەکییە زیاتر لە سەدا 27ی تووشبوونەکان لە ئەمەریکا پێکدەهێنێت، بەڵام بەپێی ئامارەکانی ECDC، هێشتا جۆری ئۆمیکرۆن ئێکس بی بی 1.5 بەرپرسیار بووە لە کەمتر لە سەدا 2.5ی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 لە یەکێتی ئەوروپا لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی 2022دا.

وتیشیان: "لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ڕادەی تووشبوون بە XBB.1.5 جیاواز بێت لەگەڵ ڕەچەڵەکی لاوەکی ئۆمیکرۆن کە پێشتر هەبووە".

جێی باسە تا ئیستا XBB.1.5 لە سی و هەشت وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەڵسەنگاندنێکی مەترسییەکانی ئەم جۆرە نوێیە ڕایگەیاند، لەکۆی گشتی توشبووندا، لەسەدا 82ی حاڵەتەکان لە ئەمەریکان و لەسەدا هەشت لە بەریتانیا و لەسەدا دوو لە دانیمارک.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG