Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران : خۆشحاڵین بە گفتوگۆی نێوان تورکیا و سوریا


 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خۆشحاڵە بە بینینی نزیکبوونەوەی سوریای هاوپەیمانی لەگەل تورکیادا کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و چەکداری دیمەشق کردووە.

لەمیانی سەردانێکی دیپلۆماسی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتی: ئێمە دڵخۆشین بەو گفتوگۆیەی کە لە نێوان سوریا و تورکیادا بەڕێوەدەچێت، و پێمان وایە کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG