Accessibility links

سوید چوار داواکاری ڕادەستکردنەوەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە


ڕۆژنامەنووسی تورک بولێنت کێنێس
ڕۆژنامەنووسی تورک بولێنت کێنێس

دەزگای هەواڵی تی تی سویدی رۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، حکومەتی سوید چوار کەس ڕادەست ناکاتەوە کە تورکیا دوای رادەستکردنەوەی کردوون، کە گوایە پەیوەندییان بە فەتحوڵڵا گویلەن کەسایەتی ئایینی تورکی بنکە لە ئەمەریکاوە هەیە، کە تورکیا تۆمەتباری دەکات بەوەی دەستی لە هەوڵی کودەتایەکەوە لە ساڵی 2016دا بووە.

داواکارییەکانی ڕادەستکردنەوەی تورکیا لە ساڵی 2019 و 2020 کراوە، پێش ئەوەی سوید و فینلاند ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەنقەرە بوو بەرامبەر بە پەیوەستبوونی هەردوو وڵاتەکە بە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ.

دادگای باڵای سوید هاوینی ڕابردوو بڕیاریدا کە ناتوانرێت ئەو چوار کەسە ڕادەست بکرێنەوە، تی تی وتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ حکومەتی سویدیان نەهێشتەوە جگە لە پەیڕەوکردنی بڕیارەکەی دادگا.

وەزارەتی دەرەوەی سوید نەیتوانی دەستبەجێ هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو ڕاپۆرتە بدات.

تورکیا بڕیارێکی تری دادگای باڵای لە مانگی دوانزەدا بۆ ڕێگریکردن لە ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسی تورک بولێنت کێنێس بە پێشهاتێکی "زۆر نەرێنی" ناوبرد.

تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کینێسی وەک کەسێک دیاری کردبوو کە ئەنقەرە دەیەوێت لە سویدەوە ڕادەستی بکاتەوە، وەک مەرجێک بۆ ڕەزامەندی ئەنقەرە بۆ ئەوەی ستۆکهۆڵم پچێتە ناتۆوە.

فینلاند و سوید هەردووکیان لە مانگی پێنجی 2022دا داوای چوونە ناو ناتۆوە کرد لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام داواکارییەکانیان پێویستی بە ڕەزامەندی هەر 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆ هەیە، لەوانەش تورکیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG