Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانی ئەمەریکا: لە گەشتێکمدا بۆ ئیسرائیل باس لە هەڕەشەکانی ئێران دەکەم


جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشمانی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە دەمی گەشتێکیدا بۆ ئیسرائیل بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەدا، باس لە هەڕەشەکانی ئێران دەکات.

سولیڤان لە میانەی لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران لە دەمی گەشتەکەی سەرۆک بایدن بۆ مەکسیک، گوتی حکومەتی ئەمەریکا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا، لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانیدا نییە و بەردەوامیشە لەسەر ئەو بۆچوونەی کە دیپلۆماسی ڕێگایەکی ڕاستە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە وڵاتەکە دەستیڕانەگات بە چەکی ئەتۆمی.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا گوتی بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەرفەتی ئەوەی دەبێت لەگەڵ حکومەتی نوێی ئیسرائیل سەبارەت بەو پرسە پەیوەندی بکات.

گوتیشی " ئێمە کارلەسەر هەر جیاوازییەک دەکەین کە لە تاکتیکەکاندا هەمانە."

پشتڕاستیشی کردەوە کە گەشتێک دەکات بۆ ئیسرائیل، بەڵام نەیگوت کەی ئەو گەشتەی دەکات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG