Accessibility links

ئیسرائیل هەڵوێست وەردەگرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوەکانی فەلەستین لە دادگای جیهانی


دادگای دادی نێودەوڵەتی ناسراو بە دادگای جیهان لە لاهای

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە دەنێت وەک کاردانەوە بەرامبەر بە هەوڵێکی فەلەستین بۆ بەشداریکردنی دادگای نێودەوڵەتی لە ململانێی دەیان ساڵەدا.

ئەو ڕێوشوێنانەی کە کابینەی ئەمنی ڕاستڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری لەسەر داوە بریتین لە بەکارهێنانی پارەی فەلەستین بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هێرشە چەکدارەکانی فەلەستین، و سەپاندنی ڕاگرتنی بیناسازی فەلەستینیەکان لە هەندێک ناوچەی کەناری ڕۆژئاوا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.

نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئەمە وەڵامدانەوەیەکە بۆ بڕیارەکەی دەسەڵاتی فەلەستین بۆ هەڵگیرسانی شەڕی سیاسی و یاسایی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل".

هەفتەی ڕابردوو، دوای تانەدانێکی فەلەستینییەکان، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دادگای جیهانی کە بنکەکەی لە لاهایە، بۆچوونێک سەبارەت بە دەرئەنجامە یاساییەکانی داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ماوەی 55 ساڵە، بدات.

ئیسرائیل لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 1967، کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە و قودسی ڕۆژهەڵات، ئەو ناوچانەی فەلەستینییەکان دەیانەوێت بۆ دەوڵەت، گرت. لە ساڵی 2005 دا لە غەززە کشایەوە بەڵام لەگەڵ میسری دراوسێ سنوورەکانی ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ دەکات. دەسەڵاتی فەلەستین بەپێی ڕێککەوتنە کاتیەکانی ئاشتی لە ساڵانی نەوەدەکاندا، خۆبەڕێوەبەری سنوورداری لە کەناری ڕۆژئاوادا هەبووە.

دادگای جیهانی دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە کە مامەڵە لەگەڵ ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان و نەتەوەکان دەکات. بڕیارەکانی پابەندکەرن، هەرچەندە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە.

نووسینگەی نەتانیاهۆ وتی ئیسرائیل کە پارەی باج بەناوی فەلەستین کۆدەکاتەوە، 139 ملیۆن شیکل (39 ملیۆن دۆلار) لە پارەی فەلەستین بەکاردەهێنێت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هێرشە چەکدارەکانی فەلەستین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG