Accessibility links

ئەمەریکا زیاتر لە 3.75 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکە ڕادەگەیەنێت


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەمەریکا زیاتر لە 3.75 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا و ئەو وڵاتانە دەکات کە بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر دراوسێی وڵاتەکەیان زیانیان بەرکەوتووە.

بلینکن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، واشنتن ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادەی برادلی، هۆڤیتزەری خۆبزوێنەر، زرێپۆش هەڵگری کارمەندان، موشەکی سەرزەوی بۆ ئاسمانی، تەقەمەنی و چەندین کەرەستەی دیکە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.

کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پاکێجەکە گەورەترین سود وەرگرتنە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی (PDA) کە بریتییە لە 2.8 ملیار دۆلار لە دوای لەشکرکێشی ڕوسیا لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوودا.

ئەو دەسەڵاتە ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات کە شتومەکی بەرگری وەک هامڤی و بارهەڵگر و تەقەمەنی لە کۆگاکانەوە بە خێرایی بگوازێتەوە بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس لە وەڵامی باری نائاساییدا.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لە پێویستی بەرگری ئاسمانی باشتر کردووە بۆ سنووردارکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا کە لە وەرزی زستاندا زیانیان بە ژێرخانی وزەی وڵاتەکە گەیاندووە.

هەروەها ئەمەریکا و ئەڵمانیا بەڵێنیان داوە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕوسیا بنێرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG