Accessibility links

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆڤید دەردەبڕێت


کارل لاوتێرباخ وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا
کارل لاوتێرباخ وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکی لاوەکی نوێی کۆڤید-19 کە پەیوەندی بە پەرەسەندنی حاڵەتەکان لە نەخۆشخانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکاوە هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەرلین لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

لە کاتێکدا بەشێکی زۆری جیهان چاویان لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید لە چینە، شارەزایانی نەخۆشییە درمیەکانیش زیاتر نیگەران بوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە ئۆمیکرۆن ئێکس بی بی 1.5( Omicron XBB.1.5) کە زۆر درمیەبەپێی زانیارییە فەرمییەکان هەفتەی ڕابردوو ، زیاتر لە 40%ی حاڵەتەکانی ئیستای ئەمەریکای پێکهێناوە، .

کارل لاوتێرباخ، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لە تویتەر نووسیویەتی، "هیوادارین زستان تێپەڕێنین پێش ئەوەی جۆرێکی لەو جۆرە لەنێوانماندا بڵاوبێتەوە".

وتیشی "ئێمە چاودێری دەکەین تا بزانین کە ئایا (XBB.1.5) تا چەند و تا چ ڕادەیەک لە ئەڵمانیایە."

دکتۆر مایکل ئۆستەرهۆڵم، پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان لە زانکۆی مینیسوتا لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حەوت لە کۆی دە ویلایەتی ئەمەریکا کە بەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆڤیدیان لە نەخۆشخانەکانیان بینیوە، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتن، نەخۆشەکان حاڵەتەکانی XBB یان پێوە دەرکەوتوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG