وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی سنووردار کردبوو، لە پێشینەی کارەکانی ئێستای ئەمەریکا نییە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە بە پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کارکردن ناسراوە، ،"ماوەی چەند مانگێکە لە بەرنامەی کاردا نییە".
ئەمەریکا لە ساڵی 2018 لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، ڕێککەوتنەکەی بەجێهێشت، کە ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنەکە زۆر لەبارە بۆ ئێران و دووبارە سزاکانی سەپاندەوە.
پرایس رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە مەرجەکانی چوونە ناو ڕێککەوتنەکەوە پاشگەز بووەوە، ئەمەریکا ئێستا سەرنجی لەسەر "هەموو هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردن لە مافە گشتگیرەکانی خەڵکی ئێران" لە نێوان ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019ەوە بەردەوامە. و سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە پشتیوانیکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
پرایس ئێرانی بە "یەکێک لە ئاڵۆزترین ئاڵنگارییەکانی بەردەممان" ناوبرد، بە ئاماژەدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکە و هەروەها "چالاکییە خراپەکانی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
پرایس وتی "ئێستاش ئەوەی بەسەر گەلەکەی خۆیدا دەیکات، ئەو سەرکوتکردنە، ئەو توندوتیژییەی کە دژی ئێرانییە ئازاکان ئەنجامی دەدات کە دێنە سەر شەقامەکان؛ و ئەو پشتیوانییە سەربازییە، ئەو هاوکارییە ئەمنییەی کە پێشکەشی ڕووسیا دەکات ، هەموو ئەمانە ئاڵۆزترن." و نوێنەرایەتی ئەو شتە دەکەن کە بێ حاشا هەڵنەگر یەکێکە لە سەختترین ئاڵنگارییەکان کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە."
سەچاوە/ دەنگی ئەمەریکا