Accessibility links

ئاهەنگەکانی وڵاتانی جیهان لە شەوی سەری ساڵدا


هەشت ملیار کەسی جیهان چوونە نێو ساڵی 2023ی زانینی و ماڵئاواییان لە ساڵی2022 ی پڕ لە ڕووداوە جیاجیاکان کرد کە بریتی بوون شەڕ لە ئەوروپا، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، خۆپیشانانی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئێران، شکۆمەندی لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی قەتەر و مردنی کەسایەتییە ناودارەکانی وەکو شاژن ئەلیزابێت، پێلێ و پاپای پێشووی ڤاتیکان پاپا بەنێدکت.

ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بودجەی سنوردار و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەلاوەنابوو و کاتی خۆیان تەرخان کرد تا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بە ئاهەنگێڕان پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن.

گەورەترین ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی ئەمەریکا لە شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو، تۆپی بەناوبانگی تایم سکوێر بەردرایەوە، ئەمەش نەریتێکە کە لە ساڵی 1907 وە بەردەوامە. گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ چەندین کاتژمێر لە تایم سکوێر بە سەرما و لەبەر بارانێکی نەرمدا وەستابوون تا پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن.

نیویۆرک، شەوی سەری ساڵی 2023
نیویۆرک، شەوی سەری ساڵی 2023

لە بەرازیل نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە کەناری دەریای کۆپاکەبانای ڕیو دی جەنێرۆ کۆببونەوە و لەوێ چێژیان لە ئاهەنگێکی گەورەو و یارییە ئاگرینەکان بینی بەبێ ڕەچاوکردنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە.

کەناری کۆپاکابانا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، بەرازیل، شەوی سەری ساڵی 2023
کەناری کۆپاکابانا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، بەرازیل، شەوی سەری ساڵی 2023

سدنی ئوسترالیا یەکێک بوو لە یەکەم شارە گەورەکانی جیهان کە پێشوازی لە ساڵی 2023 کرد. دوای دوو ساڵ لە قەدەغەکردنی ئاهەنگەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نمایشی یارییە ئاگرینەکان زۆر بە جوانی ئاسمانی سدنی ڕۆشن کردەوە.

شەوی سەری ساڵی 2023 لە سدنی ئوسترالیا
شەوی سەری ساڵی 2023 لە سدنی ئوسترالیا

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوێ لەندەنیش دەستی بە یارییە ئاگرینەکان ئاهەنگەکانی سەری ساڵ کرد، ئەمەش یەکەم جار بوو لە لەندەن ئەم جۆرە ئاهەنگە بگێڕدرێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەکرابوو.

نمایشی ڕۆژی ساڵی نوێ لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا، 1ی مانگی یەکی ، 2023
نمایشی ڕۆژی ساڵی نوێ لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا، 1ی مانگی یەکی ، 2023

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەورەترین یاری ئاگرین لە بورجی خەلیفەی دوبەی بوو ئەو باڵەخانەیەی کە 830 مەتر بەرزە، دیمەنێکی زۆر جوانی بە شارەکە بەخشیبوو.

شەوی سەری ساڵی 2023، دوبەی
شەوی سەری ساڵی 2023، دوبەی

ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لە کاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین شوێنی جیهان بە تایبەتی لە وڵاتانی چین و ژاپۆن زیادی کردووەتەوە. لە هەفتەی ڕابردوو ژاپۆن زۆرتین مردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوەتای ڤایرۆسەکە سەریهەڵداوە لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG