Accessibility links

پوتن : ڕووسیا پێشبینی دەکات سەرۆکی چین لە بەهاردا سەردانی وڵاتەکە بکات


ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکات شی جینپینگ سەرۆکی چین لە بەهاری 2023 سەردانێکی فەرمی بۆ ڕووسیا ئەنجام بدات، ئەمەش نمایشێکی گشتی دەبێت بۆ هاودەنگی لە پەکینەوە لەنێو هەڵمەتە سەربازییە لاوازەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

لە وتەیەکی پێشەکیدا لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی نێوان هەردوو سەرکردە کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی پەخشکرا، پوتین وتی: چاوەڕوانی تۆ دەکەین سەرۆکی بەڕێز، هاوڕێی بەڕێز، چاوەڕوانی تۆین بەهاری داهاتوو لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ مۆسکۆ.

وتیشی سەردانەکە "نزیکایەتی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین بۆ جیهان نیشان دەدات".

پوتین لە درێژەی قسەکانیدا وتی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین وەک هۆکارێکی سەقامگیرکەر لە گرنگیدا پەرەدەسەنن، هەروەها ئامانجی قووڵکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیە.

لە وەڵامدا شی جینپینگ سەرۆکی چین وتی چین ئامادەیە هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ ڕووسیا زیاد بکات لە پاشخانی دۆخێکی "سەخت" لە جیهاندا بە گشتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG