Accessibility links

کۆمپانیایەکی توێژینەوەی بەریتانی: پێدەچێت ڕۆژانە نزیکەی 9 هەزار کەس لە چین بەهۆی کۆڤیدەوە بمرن


خەڵک بەناو مۆڵێکی بازرگانی کراوەدا دەڕۆن لە پەکین، ٤ی مانگی 12ی ساڵی 2022.
خەڵک بەناو مۆڵێکی بازرگانی کراوەدا دەڕۆن لە پەکین، ٤ی مانگی 12ی ساڵی 2022.

کۆمپانیای ئێرفینیتی کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ڕۆژانە نزیکەی 9 هەزار کەس لە چین بەهۆی کۆڤید-19 بمرن، ئەمەش نزیکەی دوو هێندەی ژمارەکە بووە بە بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوبەر ، لەکاتێکدا تووشبوونەکان بە کۆڤید لە سەرانسەری پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهاندا تا دێت زیاتر دەبێت.

تووشبوون بە کۆڤید لە مانگی یانزەوە لە سەرانسەری چین دەستیپێکرد، لەم مانگەدا خێرایی بڵاوبوونەوەی زیاتربوو دوای ئەوەی پەکین ڕێبازەکانی بۆ سیاسەتی سفر- کۆڤید هەڵوەشاندەوە، لەوانە پشکنینی بەردەوامی PCR لەسەر دانیشتووانەکەی و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر حاڵەتەکانی بێ نیشانەکان.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمپانیای ئێرفینیتی، پێدەچێت کۆی ژمارەی مردن لە چین لە سەرەتای مانگی دوانزەوە بگاتە 100 هەزار کەس و کۆی گشتی تووشبوونیان 18.6 ملیۆن کەسە.

کۆمپانیای ئێرفینیتی پێشبینی دەکات لە 13ی 1ی ئەمساڵدا ژمارەی تووشبوون بە کۆڤید لە چین بگاتە لوتکەی یەکەم و لە ڕۆژێکدا 3 ملیۆن و 700 هەزار حاڵەت بێت.

دەسەڵاتداران چین لە 7ی مانگی دوانزەدا 10 حاڵەتی مردنی کۆڤیدیان ڕاگەیاند.

به ڕپرسانی ته ندروستی چین له م دواییانه دا ڕایانگه یاند که مردنی کۆڤید به تاکه که سییه ک پێناسە دەکەن که به هۆی سستبوونی کۆئەندامی هه ناسه وه به هۆی کۆڤید-19 گیانی له ده ستداوه ، و نەک مردنه کان به نه خۆشی و بارودۆخی تر ته نانه ت ئه گه ڕبەر مردنی پشکنینی پۆزەتیڤ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت.

بە پیی ئامارەکانی ئەو وڵاتە تا 28ی ئەم مانگەدا، ژمارەی مردووانی کۆڤید لە چین لە ساڵی 2020ەوە پێنج هەزار و 246 کەس بووە.

بەڵام بەیاننامەکەی کۆمپانیای ئێرفینیتی پێشبینی دەکات تا کۆتایی مانگی چوار ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆڤید لە سەرانسەری چین بەرەو یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس بەرزبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG