Accessibility links

وەزیرانی بەرگری تورکیا، سوریا و ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە


وەزارەتی بەڕگری ڕوسیا ڕایگەیاند، وەزیرانی بەرگری هەر سێ وڵاتی ڕوسیا، تورکیا و سوریا ڕۆژی چوارشەممه لە مۆسکۆ کۆبوونەوە. ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی لەم جۆرەیە لەوەتای ساڵی 2011 و هەڵگیرسانی شەڕی سوریاوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت " ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و کیشەی پەنابەران و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شەڕی دژ بە گروپە توندڕەوەکان لە سوریا، تاوتوێکراوە."

وەزارەتی بەرگری تورکیاش ڕایگەیاندووە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای موخابەراتی تورکیا ناسراو بە میت، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا و عەلی مەحمود عەباس، وەزیری بەرگری سوریا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی موخابەرانی ڕووسیا و سوریا کۆبونەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاەیاندنەکەیدا دەشڵێت " لە کۆبوونەوەکەی کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو باس لە قەیرانی سوریا، کێشەی پەنابەران و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەواوی ڕێکخراوەی تیرۆرستییەکان لە سوریا کرا."

تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە سەرۆکایەتی کوردەکان، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە شکستپێهێنانی داعش لە سوریا ، بە تیرۆرست ناودێر دەکات.

بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم هەواڵە لە ئاژاسنی AFP وەرگیراوە

XS
SM
MD
LG