Accessibility links

لە ژاپۆن 415 کەس لە یەک ڕۆژدا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە


بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن، ڕۆژی چوارشەممە 415 حاڵەتی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لەو وڵاتەدا ئەمە زۆرتین ژمارەی مردنە بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا.

زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن ئەوەشیان دەرخستووە کە ڕۆژی چوارشەممە 216 هەزار و 219 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە بە بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر بە ڕێژەی 4% زیادیکردووە.

ئەم ژمارەیە لە بەرزترین ئاستی پێوانەیی 260 هەزار حاڵەت لە ڕۆژێکدا، کە لە مانگی هەشت بوو، نزیکبووەتەوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆڤید-19 لە جیهاندا، لە ژاپۆن تۆمارکراوە و دوای ئەویش ئەمەریکاش دووەم زۆرترین حاڵەتی مردنی بەهۆی کۆڤید-19 وە هەبووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG