ڕۆژی دووشەممە، سەدان کورد لە فەڕەنسا ڕێپێوانیان کرد بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی هێرشە کوشندەکەی سەر ناوەندێکی ڕۆشنبیری کوردی و کافێیەکی کوردی. تۆمەتباری تەقەکردنەکە پیاوێکی تەمەن 69 ساڵە و خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوەی فەرمی.
ئەو ڕووداوی تەقەکردنە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە کۆمەڵگای کورد سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ یادی 10 ساڵەی کوشتنی سێ چالاکوانی کورد لە پاریس. ڕووداوی کوشتنەکە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و کوردەکان داوایان کردووە تەقەکردنەکە بە هێرشێکی تیرۆریستی هەژمار بکرێت.
ڕێپیوانەکە لەو ناوەندە ڕۆشنبیرییە دەستی پێکرد کە کرایە ئامانج و لەو شوێنە کۆتایی هات کە لە ساڵی 2013 سێ چالاکوانی کورد تێیدا کوژران.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز