Accessibility links

توندوتیژی و شەڕ و یاسای نوێ لە ساڵی 2022 دا مەترسی زیاتریان بۆ سەر میدیاکان دروستکردووە


 تابلۆ و وێنەی ئەو کەسانەی کوژراون، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی برێنت ڕینۆ، لە کاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە پارکی لافایێت لە نزیک کۆشکی سپی لەسەر دیوارێک لە واشنتۆن دانرابوون، 13ی ئازاری 2022.
تابلۆ و وێنەی ئەو کەسانەی کوژراون، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی برێنت ڕینۆ، لە کاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە پارکی لافایێت لە نزیک کۆشکی سپی لەسەر دیوارێک لە واشنتۆن دانرابوون، 13ی ئازاری 2022.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و توندوتیژی لە مەکسیک لەگەڵ یاسای سەرکوتکاریی و سەرکوتکردن لە ڕووسیا تا میانمار و پێشلکرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵێکی سەختی بۆ ڕۆژنامەنووسان دروستکرد.

کلیتۆن وایمەرز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور کە بنکەکەی لە واشنتۆنە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند؛ بەداخەوە ئێمە بە توندترین شێوە زیادبوونی ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەمان بینی کە لە سەرانسەری جیهاندا دەستبەسەر دەکرێن و بە بارمتە دەگیرێن و دەکوژرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەروەها لە ساڵی 2022 دا بە بەرفراوانبوونی ململانێی توندوتیژی زۆرمان بینی، بەتایبەتی شەڕی ئۆکرانیا و ناڕەزایەتییەکانی ئێران، کە تێکڕا ناوچەیەکی زۆر کوشندە و مەترسیدار بوون، و رێگر بوون لە بەردەم رۆژنامەنوساندا بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان."

ئێران یەکێک بوو لە زیندانییە گەورەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی 2022 دا، دوای ئەوەی تاران هەستا بە سەرکوتکردنی میدیاکان بۆ ئەوەی ڕووماڵی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی نەکەن. هەروەها وڵاتی چین و میانماریش لە پێشەنگن لە لیستەکەدا لە ئاستی جیهانیدا.

پەیامنێرانی بێسنور بڵاویکردەوە کە 533 ڕۆژنامەنووس لەم ساڵدا دەستگیرکراون و 57 ڕۆژنامەنووسیش کوژراون.

شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا جێپەنجەیەکی گەورەی بەجێهێشت، مۆسکۆ یاسای سەرکوتکەری بە ئامانجی دامرکاندنەوەی ڕاپۆرتەکان سەپاند و دەزگا هەواڵییە ئایکۆنییەکان ناچاربوون دابخرێن.
دوای ماوەیەکی کەم لە داگیرکردنی ئۆکرانیا لە مانگی دوودا، مۆسکۆ فەرمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی دەرکرد و قەدەغەکردنی کردەکانیان بە "جەنگ" یان "داگیرکردن" ناودێر بکەن.

دەستڕاگەیشتن بە ماڵپەڕە هەواڵییە بیانییەکان، لەنێویاندا بەشێک لە ناوەڕۆکی زمانی ڕووسی دەنگی ئەمریکا، لە ناوخۆی وڵاتەکەدا ڕێگری لێکرا و حکومەت یاسایەکی نوێی دەرکرد کە سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەر کەسێک دادەنرێت کە "هەواڵی درۆ" لەسەر ململانێکان بڵاودەکاتەوە.

ڕووسیا ڕێگری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ڕووسی کرد لەوانە ئیکۆ مۆسکۆ و دۆژد تیڤی و زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانیش چوونە دەرەوەی وڵات.
بەپێی ئامارەکانی RSF، لانیکەم هەشت ڕۆژنامەنووس لە کاتی کارەکانیاندا لە ئۆکرانیا کوژراون. بەشێکی زۆری تریش بەهۆی تۆپبارانەوە یان دوای ناونوسکردنیان لە هێزە چەکدارەکان بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان برینداربوون یان گیانیان لەدەستداوە. لە نێو ئەو کەسانەی کە بەهۆی تۆپبارانەکانی کیێڤەوە کوژران.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG