Accessibility links

شەڕ و پێکدادانێکی نوێ لە نێوان پۆلیس و کوردەکانی فەرەنسا ڕوودەدات


پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە شەڕ و پێکدادانێکی نوێ لە نێوان پۆلیس و ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردی بە خۆوە دی کە توڕەبوون لە کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵگاکەیان لە ڕۆژی هەینیدا.

لە نزیک گۆڕەپانی کۆماری، کە شوێنی باوە بۆ خۆپیشاندانەکان لەو شارەدا, کە کوردەکان پێشتر ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانەیان تێدا ئەنجامدابوو، چەند ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕان و ئاگری بچووک کرانەوە.

بەهۆی ئەو ڕووداوانە بەشێک لە خۆپیشاندەران گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشت، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا کاتێک فیشەکە شێتەیان بەسەر پۆلیسدا فڕێدا و پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دایەوە.

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ هێرشی چەکداری کردە سەر سەنتەری کوردی ئەحمەد کایا و ئارایشتگایەک و کافێیەک لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

بەهۆی ئەو هێرشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغ ڕوویداوە کە ژمارەیەکی زۆر دوکان و چێشتخانەی لێیە و هاوکات خەڵکێکی زۆری کوردی تێدایە.

داواکاری گشتی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوای لێپرسینەوە لە تۆمەتبارەکە، لێکۆڵەران پاڵنەرێکی گوماناوی ڕەگەزپەرستییان زیادکردووە بۆ تۆمەتە سەرەتاییەکانی کوشتن و توندوتیژی بە چەک.

دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی جەماوەرێکی تووڕە لەگەڵ پۆلیسدا بەگژ یەکدا هاتن، ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا (CDK-F) ڕۆژی شەممە لە گۆڕەپانی کۆماری کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.

سەدان خۆپیشاندەری کورد بە هاوبەشی سیاسەتمەداران لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی ناحیەی 10ی ناوەڕاست، ئاڵایان بەرزکردەوە و گوێیان لە ڕێزگرتن لە قوربانییەکان گرت.

کوشتنەکانی ڕۆژی هەینی پێش ساڵیادی کوشتنی سێ ژنی کورد لە پاریس لە مانگی یەکی ساڵی 2013 دا بوو.

دوای ئەوەی تۆمەتباری سەرەکی کەمێک پێش هاتنە دادگاییکردن گیانی لەدەستدا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 دا دووبارە بکرێتەوە، لێکۆڵینەوەکە هەڵوەشایەوە.

نوێنەرانی کورد کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەگەڵ بەرپرسی پۆلیسی پاریس کۆبونەوە، داواکاری خۆیان بۆ ناوزەدکردنی تەقەکردنەکەی ڕۆژی هەینی بە هێرشێکی تیرۆریستی دووپاتکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG