Accessibility links

دادگای باڵای ئێران داوای دوو خۆپیشاندەر بۆ پیاچوونەوە بە بڕیاری لەسێدارەدانیان قبوڵ دەکات


دادگای باڵای ئێران داوای دوو خۆپیشاندەری قبوڵ کرد بۆ پیاچوونەوە بە بڕیارەکانی دادگا بۆ لەسێدارەدانیان بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان، و ڕەوانەی هەمان دادگاکانی کردنەوە بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە "دادگای باڵا تانەکانی محەمەد قوبادلوو و سامان سەیدی یاسین، تۆمەتبار بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی قبوڵکرد".

وتیشی"بەهۆی کەموکوڕیەکانی ڵێکۆڵینەوەکان، دادگای باڵا ڕەوانەی هەمان دادگاکانی کردوون بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

نائارامی سەرتاسەری ئێران گرتەوە لە ناوەڕاستی مانگی نۆدا دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ، ژنە کوردی ئێرانی تەمەن 22 ساڵ، کە لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بە هۆی جێبەجێنەکردنی یاساکانی جل و بەرگی ئیجباری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.

ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا دوو خۆپیشاندەری بە ئاشکرا بە کرێنی بیناسازی هەڵواسی: موحسین شێکاری تەمەن 23 ساڵ، تۆمەتبار کرابوو بە داخستنی ڕێگایەکی سەرەکی لە مانگی نۆدا و بریندارکردنی ئەندامێکی هێزی بەسیجی نیمچە سەربازی بە چەقۆ. ماجید ڕەزا ڕەهنەڤارد تەمەن 23 ساڵ کە تۆمەتبار بوو کوشتنی دوو ئەندامی بەسیج بە چەقۆ.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران داوای سزای لەسێدارەدان بۆ لانیکەم 21 کەس دەکەن کە ناویان برد بە "دادگایەکردنێکی ساختە بۆ ترساندنی ئەو کەسانە داڕێژراوە کە بەشدارن لەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەدا کە ئێرانی هەژاندووە".

قوبادلوو تۆمەتی کوشتنی بریکارێکی پۆلیس و بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان تۆمەتبار کرابوو.

یاسین، کوردێک کە ڕاپ لەسەر نایەکسانی و ستەم و بێکاری دەکات، بە هەوڵدان بۆ کوشتنی هێزە ئەمنییەکان و وتنەوەی گۆرانی شۆڕشگێڕانە تۆمەتبار کرا.

گرووپی مافی مرۆڤی "هرانا" ڕایگەیاند کە تا ڕۆژی هەینی 506 خۆپیشاندەر کوژراون کە 69 کەسیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، 66 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کوژراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت 18 هەزار و 516 خۆپیشاندەر دەستگیرکرابن.

دەزگایەکی باڵای ئاسایشی دەوڵەت لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند کە 200 کەس لە نێویاندا ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە نائارامییەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG