Accessibility links

ژنە چالاکوانێکی کورد لە پاریس باس لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی سەر شوێنە کوردییەکان دەکات


لێدوانی بەریڤان فورات
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:37 0:00

لێدوانی بەریڤان فورات

کاربەدەستانی فەڕەنسا دەڵێن ئەو کەسەی ڕۆژی هەینی هێرشی کردە سەر شوێنە کوردییەکان لە پاریس، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵی فەڕەنسایی‌یە و ناسراو بەوەی کەسێکی ڕەگەزپەرستە.

بەڵام بەریڤان فرات، بەرپرسی ئەنجومەنی دیموکراتی کوردی لە پاریس، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، لێکدانەوەیەکی جیاواز بۆ هێرشەکە دەکات، بەو پێیەی هێرشەکە تەنیا کراوەتە سەر شوێنە کوردییەکان.

دەڵێت هێرشبەرەکە سەرەتا چووەتە ناو ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایە و بە چەکەکەی تەقەی لە خەڵکی کردووە و ژمارەیەک کەس برینداربوون، پاشان لەوێ ڕۆیشتووە و هێرشی کردووەتە سەر ڕێستورانتی ئاڤێستە کە لە بەرامبەر ناوەندەکەیە، دواتر بۆ ماوەی نزیکەی 150 مەتر ڕۆیشتووە و گەیشتووەتە ساڵۆنی سەرتاشین و قژبڕینی مونزورMunzur کە خاوەنەکەی کوردە و لەوێش تەقەی کردووە.

لە ئەنجامی تەقەکردنەکانی هێرشبەرەکە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکە برینداربوون، برینەکانی 2 کەسیان قورسن.

خانم بەریڤان پێیوایە هێرشەکە تەنیا کوردی کردووەتە ئامانج، دەڵێت میدیاکانی فەڕەنسا و دەزگاکانی حکومەت دەڵێن هێرشەکە ڕەگەزپەرستی بووە، بەڵام ڕاستیەکە وەها نییە، چونکە لەو ناوچەیە تەنیا کورد و شوێنی کوردی لێ نییە، بەڵکو خەڵکێکی زۆری بیانی لێیە، وەکو عەرەب و فارس و ئەفریکایی و لوبنانی و جەزائری، هێرشبەرەکە تەنیا شوێنە کوردییەکانی کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت ئەم هێرشە لە کاتێکدا کرا کە چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ دەیەمین ساڵیادی کوشتنی 3 ژنی سیاسەتکاری کورد لە پاریس. دەشڵێت ئەگەر ئەو کاتە فەڕەنسا بیوتایە کێ لە پشت کوشتنی ئەو ژنانە بوو، ئەمڕۆ ئەم هێرشە ڕووی نەدەدا.

XS
SM
MD
LG