Accessibility links

لۆکسمبۆرگ نیگەرانە لەوەی دانیشتوویەکی ڕووبەڕووی لەسێدارەدان ببێتەوە لە ئێران


حکومەتی لۆکسمبۆرگ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نیگەرانی خۆی بۆ ئێران دەربڕیوە سەبارەت بە یەکێک لە دانیشتووانی وڵاتەکەی کە ترسی ئەوەی هەیە لەوێ دەستگیرکرابێت و ڕووبەڕووی لەسێدارەدان بێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ژان ئاسێلبۆرن، ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندی بە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانیەکەیەوە کرد بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

لۆکسمبۆرگ ناوی دەستگیرکراوەکەی نەخستووەتەڕوو بەڵام بە "دانیشتووی شاری لۆکسمبۆرگ بە ڕەچەڵەک ئێرانی وەسفی کردووە کە بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ڕەنگە دەستگیرکرابێت و بە سزای لەسێدارەدانی مەحکوم کرابێت".

کۆماری ئیسلامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژە حکوومەتی دەستپێکردووە و لانیکەم 11 حوکمی ئێعدامی لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان ڕاگەیاندووە.

یەکسەر ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو دانیشتووی شاری لۆکسمبۆرگ لەنێو ئەو کەسانەدایە یان نا. بەڵام ئاسێلبۆرن بانگەوازەکەی بەکارهێنا لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانی ئێرانی کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ بەدەستهێنانی ڕێز لە مافە بنەڕەتییەکانیان و بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە".

لەو بەیاننامەیەدا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێرانی نەخستەڕوو.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG