Accessibility links

سیاسەتمەدارێکی لایەنگری کورد کورسییەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لە دەست دەدات


سێمرا گوزێل، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
سێمرا گوزێل، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ڕۆژی هەینی وتی کە ئەندامێکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری کورد لە تورکیا کورسی پەرلەمانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی لە چەند دانیشتنێکدا بەشداری نەکردبوو، دوای ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر زیندانی کرا تا کاتی دادگاییکردنی.

سێمرا گوزێل، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە مانگی نۆدا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دەستبەسەرکرا کە پارتەکەی بە نایاسایی ناوی بردووە ، و تا دادگاییکردنی زیندانی کرا.

گوزێل لە مانگی سێ ڕابردوودا پارێزبەندی لەسەری لە پەرلەمان هەڵگیرا، دوای ئەوەی وێنەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ چەکدارێکی پارتی کارکەرانی کوردستان (پەکەکە) لە میدیاکانی تورکیا بڵاوبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی گشتی دەنگی دا بە لێسەندنەوەی پۆستی پەرلەمانتاری لە گوزێل ، بەهۆی ئەوەی بەبێ بیانوو لە شەش دانیشتنی پەرلەمان ئامادەنەبووە.

ئاژانسی ئانادۆڵوی سەر بە دەوڵەت ڕایگەیاند، لە کۆی 372 پەرلەمانتار کە لە پەرلەمانی 600 کورسی دەنگیان داوە، 330 پەرلەمانتار پشتگیریان لە لێسەندنەوەی کورسی گوزێل کردووە. بڕیارەکە ڕۆژی هەینی لە ڕۆژنامەی فەرمی گازێتە بڵاوکرایەوە.

دوو پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە لە ساڵی 2020دا پۆستەکانیان هەڵوەشێنرایەوە، دوای ئەوەی سزاکانی سەریان بوو بە کۆتایی.

پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوپەیمانە ناسیۆنالیستەکانی زۆرجار هەدەپە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە باڵی سیاسی پەکەکەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا هەزاران ئەندامی هەدەپە بە تۆمەتی هاوشێوە دادگایی کراون. ئەو حزبە ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆرەوە هەبێت.

هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵوەشاندنەوەی پۆستی پەرلەمانتاری گوزێل "دواین هەولە لەو کودەتایە سیاسییەی کە لەلایەن ئاکەپە ئەنجام دەدرێت".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG