Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە پاریس دوو کەس دەکوژرێن


پۆلیس و داواکارانی گشتی فەرەنسا ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ڕۆژی هەینیدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون، هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەقەکەرەکە کە تەمەنی لە 60 ساڵیدایە، دەستگیرکراوە.

هێشتا هۆکاری تەقەلێکردنی چەکدارەکە ڕوون نەبووەتەوە، کە لە شاری ڕو دی ئێنگین لە ناوچەی 10ی مۆدێرن ڕوویدا.

سەرچاوەیەکی پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "تەقەکەرەکە بە چەکەکەیەوە دەستگیرکراوە، مەترسییەکە کۆتایی هاتووە".

تەقەکردنەکە کە کەمێک پێش نیوەڕۆ (11:00 ی سەرلە بەیانی) ڕوویدا، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە گەڕەکەکەدا، کە ناوچەیەکی قەرەباڵغی دوکان و چێشتخانە و باڕەکانە.

ئیمانوێل بوینان، دانیشتووی ئەو شارە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسە لە ئارایشتگایەکی قژدا دەستگیرکراوە.

ڕوونی کردەوە: "خەڵک هەبوون کە تووشی شڵەژان بوون، هاواریان بۆ پۆلیس دەکرد و ئاماژەیان بە ساڵۆنەکە دەکرد 'ئەو لەوێیە، لەوێیە، بچۆ ژوورەوە'".

دوکاندارێکی ناوچەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، گوێی لە حەوت یان هەشت تەقە بووە ".

داواکاری گشتی پاریس وتی، لێکۆڵینەوە دەستێپێکردووە و "کەسێک کە تەمەنی لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵدایە دەستگیرکراوە و دەستبەسەرە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناسنامەکەی لە پرۆسەی پشکنیندایە".

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG