Accessibility links

ئاسایشی دهۆک: ‌هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، هێرشێکی تیرۆرستی بووە


City of Duhok
City of Duhok

پاش هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر بنکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، ئاسایشی دهۆک ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هێرشەکەی بە "هێرشێکی تیرۆرستی" ناودێر کرد.

ئاسایشی دهۆک لە بەیاننەمەکەیدا جەختی کردەوە کە ڕەوشی دهۆک لە ژێر کۆنترۆڵدایە و کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە کردن لە ڕووداوەکە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بڵاونەکراوەتەوە. پۆلیس دەڵێت ئەنجامەکان دەخەینە بەردەستی ڕای گشتی و بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری دهۆک.

لەم هێرشەدا ئەفسەرێکی ئاسایشی تەمەن 31 ساڵ بەناوی ئازاد ئیبراهیم ژیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنیش بریندار بووە.

هێزە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکەش کوژراوە.

XS
SM
MD
LG