Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت دوو کاربەدەستی داعشی لە سوریا کوشتووە


Virus Outbreak Florida
Virus Outbreak Florida

نێوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا CENTCOM ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، لەشکری ئەمەریکا دوو کاربەدەستی داعشی لە هەڵمەتێکی نیوەشەودا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوشتووە.

بەگوێرەی بەیاننامەی CENTCOM یەکێک لەو دوو کەسەی کوژراوە بە ناوی " ئەنەس"ە کە بەرپرسێکی داعشە لە سوریا کە " بەشدار بووە لە پیلانگێڕییە کوشندەکان و خێراکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گروپەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا."

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنە دیارترین ئۆپەراسیۆنی دژە داعش بووە لە ماوەی بەلایەنی کەم سێ هەفتەی ڕابردووەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕوانگەکە ڕایگەیاند، یەکەی دژە تیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە سەرۆکایەتی کوردەکانیش بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی یەکشەممەدا کرد کە لە گوندی ئەلزۆر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور ئەنجام درابوو.

نێوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا دەشڵێت ئەمەریکا پابەندە "بە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە جیهانییەکانی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکاندا. داعش بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی ئەجێندای ئۆپەراسیۆنی شەڕانگێزانەی، لەوانەشدا هێرشی دەرەکی کە هەڕەشە لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و دەرەوەی دەکات."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە داعشدا پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەکات.

سەدان سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا ماونەتەە وەکو بەشێک لە هاوپەیمانی جیهانی بۆ شەڕی دژ بە داعش.

هاوکاتی هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچەیە تورکیا لە 20 ی مانگی 11 وە ڕایگەیاند دەستیکردووە بە هێرشی دژ بە کوردەکان لە باکوری سوریا و عێراق وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشەکەی مانگی ڕابردووی ئەستەنبوڵ کە گروپە کوردەکانی پێ تۆمەتبار دەکات.

XS
SM
MD
LG