Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ نیگەرانی خۆی سەبارەت بە مەترسی فراوانبوونی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەردەبڕێت


سکرتێری گشتی ناتۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی لەمەڕ فراوانبوونی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە دەشێت پەل بکێشێت بۆ ئەگەری شەڕی نێوان ڕووسیا و ناتۆ.

جێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NRKی نەرویجی گوتی"ئەگەر پرسەکان بە هەڵەدا بچن، لەوانیە بە شێوەیەکی ترسناک دۆخەکە خراپترببێت."

گوتیشی “جەنگێکی مەترسیدارە لە ئۆکرانیا. هەروەها شەڕێکە دەشێ ببێتە شەڕێکی فراونتر و پەل بکێشێت بۆ شەڕێکی گەورەی نێوان ناتۆ و ڕووسیا”، ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە هەموو ڕۆژێک کار بۆ ئەوە دەکەین لەو ئەگەرە بە دوور بین."

ستۆڵتنبێرگ لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند، “گومانی تێدا نییە ئەگەری شەڕێکی فراوان هەیە"، هەروەها گوتی "گرنگە بەدووربین لە شەڕێک کە وڵاتی زیاتر لە ئەوروپا نەگرێتەوە و ببێتە هەڵگیرسانی جەنگی سەرتاسەری لە ئەوروپادا."

کریملن چەندین جار هاوپەیمانانی ناتۆی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبنە لایەنێک لە جەنگەکە، ئەوەش بە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە دابینکردنی چەک و ڕاهێنانی سەربازی و یارمەتی هەواڵگری سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ڕووسیا.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG