Accessibility links

ئەمەریکا هاوکاری سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران ڕۆژئاوا نیگەران دەکات


ئەمەریکا هاوکاری سەربازی نوێی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند و بەڵێنی دا پەیوەندییە بەرگرییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران تێکبدات، کە نوێنەرێکی بەریتانیا ڕایگەیاند مۆسکۆ هەوڵدەدات چەکی زیاتر بەدەستبهێنێت لەنێویاندا سەدان مووشەکی بالیستیکی لە بەرامبەریشدا ڕووسیا پشتیوانی سەربازی و تەکنیکی پێشکەش بە ئێران دەکات.

تاران و مۆسکۆ تۆمەتەکانی ڕۆژئاوایان ڕەتکردەوە کە ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت، کە ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی ئۆکرانیا هۆشدارییان دا لە کەمبوونەوەی کارەبا دوای هێرشە دووبارەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی.

دوو بەرپرسی باڵای ئێران و دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی لە مانگی 10 بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئێران بەڵێنی داوە مووشەکی زەمین زەمینی و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر بۆ ڕووسیا دابین بکات.

جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، واشنتۆن زۆر نیگەرانە لە "قوڵبوونەوە و گەشەسەندنی هاوبەشی بەرگری" نێوان ئێران و ڕووسیا و کار بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە دەکات، لەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 275 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی و شکستپێهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

باربارا ودوارد باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە کە لە ئۆکرانیا بەکاری هێناون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG