Accessibility links

بەپێی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانان کوشتنی ڕۆژنامەوانان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە


بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیان لە ساڵی 2022 دا کوژراون بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %30 زیادی کردووە، ڕاپۆرتەکەی کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە هۆکاری زیادبوونی ئەم ڕێژەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئاژەواکان لە هایتی و بەرزبوونەوەی توندوتیژی لەلایەن گروپە تاوانکارییەکان لە مەکسیک.

فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا لەمساڵدا 67 ڕۆژنامەنووس و کارمەندی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهان کوژراون، لە کاتێکدا لە ساڵی ڕابردوو 47 ڕۆژنامەنووس بوون.

گرووپی IFJ بنکە لە برۆکسل ڕاشیگەیاند لە ئێستادا 375 ڕۆژنامەوان بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە لە زینداندان کە زۆربەیان لە وڵاتانی چین و میانمار و تورکیا دەستگیرکراون. لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکردنی 365 ڕۆژنامەوان تۆمارکرابوون.

لە کاتێکدا ژمارەی ئەو میدیاکارانەی کە کوژراون لە زیادبووندایە ئەو گرووپە داوای لە حکومەتەکان کرد هەنگاوی تۆکمە بنێن بۆ پاراستنی ڕۆژنامەوانان و ئازادی ڕۆژنامەگەری.

ئەنتۆنی بلانگەر، سکرتێری گشتی گرووپی IFJ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “ سەرنەکەوتن بۆ ڕێگریکردن لەو کارانە تەنها ئەوانە بەهێز دەکات کە هەوڵی ئازادی بڵاوکردنەوەی زانیاری دەدەن و تواناکانی ئەو خەڵکە بنکۆڵ دەکات کە دەیانەوێت ڕێبەراکانیان بەرپرسیار بکەن، لەوانەش دڵنیابوونەوە لەوەی ئەوانەی دەسەڵات و کاریگەرییان هەیە ڕێگر نەبن لە بەردەم کۆمەڵگەیەکی گشتگیر و کراوەدا.

ڕێکخراوی IFJ نوێنەرایەتی 600 هەزار سەندیکای ڕۆژنامەوانی لە 140 وڵاتی جیاوازدا دەکات، ئەم ڕێکخراوە ڕاپۆرتەکەی لە ئێوارەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا بڵاوکردەوە.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG