Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان ئەفغانستان 15 خوێندکاری ئاینی دەکوژرێن


دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە بۆمبێک لە قوتابخانەیەکی ئایینی ناسراو بە مەدرەسەکان، لە پارێزگای سامانگان لە باکووری وڵاتەکەی تەقیوەتەوە و لانیکەم 15 خوێندکار کوژران و 27 خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

عیمدادوڵا موهاجر، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری و ڕۆشنبیری پارێزگاکە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا، زیانە گیانییەکانی پشتڕاستکردەوە. وردەکاری زیاتری نەداو نەیشیگوت ئایە بۆمبەکە چیندراو بووە یان هێرشی خۆکوژی بووە.

عەبدولنافی تەکوور، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە کابول ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە ئەیبەکی پایتەختی پارێزگاکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە خوێندکارە ئاینییەکان نوێژی پاش نیوەڕۆیان دەکرد. تاکوور ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگری تاڵیبان گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، هەرچەندە گومان دەکرێت ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان یان لقی داعش لە ئەفغانستان ئەم کارەی کردبێت.

لقی داعش لە ئەفغانستان لە مانگی هەشتی ساڵی 2021 وە هێرشەکانیان لە ئەفغانستان زیاد کردووە لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستی گرتەوە بەسەر وڵاتەکە پاش کشانەوەی ئەمەریکاو و هاوپەیمانانی ناتۆ لەوێ.

XS
SM
MD
LG