Accessibility links

لە ستادیۆمی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ڕێگە بە فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان نادرێت


دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی جیهانی (فیفا) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، خواردنەوە کحولییەکان لە یاریگاکانی مۆندیالی قەتەر نافرۆشرێت.

ئەم پاشگەزبوونەوەیەی قەتەر لە دوا ساتی پێش دەستپێکردنی یارییەکان دێت کە ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات و پرسیاری لە نێو هەندێک لە هەندەران دروستکردووە سەبارەت بە توانای ئەو وڵاتەی میوانداری جامی جیهانی دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کە بە هاندارەکانی دابوون. لە کاتێکدا ئەمە یەکەم جارە لە وڵاتێکی ئیسلامی یاری مۆندیال بەڕێوەبچێت.

وتەبێژی فیفا لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: "دوای گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی قەتەر و فیفا، بڕیار دراوە کە شوێنەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە دەوروبەری ستادیۆمەکە لابدرێن و تەنها ڕێگە بە فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لەو شوێنانە بدرێت کە مۆڵەتیان پێدراوە.

کۆمەڵەی هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا گوتی بڕیارەکە نیگەرانی زۆری لای هاندەران دروستکردووە سەبارەت بەوەی قەتەر نەیتوانیووە بەڵێنەکانی بباتە سەر.

چەند ساڵێکە ڕێکخەرانی یاری جامی جیهانی قەتەر دەڵێن خواردنەوە کحولییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێگەیان پێ دەدرێت و بەردەستن بۆ هاندەران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG