Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون


بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی مووشەکی نوێی ڕووسیایان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، کە دامەزراوە گازییەکانیان کردۆتە ئامانج.

سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، کراونەتە سەر ژێرخانی وزە، ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکان لە کیێڤەوە بۆ ئۆدێسای باشووری وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کە دەڵێت ناتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاپۆرتەکانی بەرەکانی جەنگ پشتڕاست بکاتەوە، ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە 2 مووشەکی کروز و 5 مووشەکی کە لە ئاسمانەوە هەڵدرابوون لەگەڵ 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد-136ی دروستکراوی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە،

لەگەڵ بارینی یەکەم بەفر لە کیێڤ، بەرپرسان ڕایانگەیاند کرێکارانی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری هەوڵدەدەن کارەبا بۆ سەرتاسەری وڵات بگەڕێننەوە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کردنیە سەر ناوچەکانی ئۆکرانیا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، نزیکەی 10 ملیۆن کەس بێ کارەبا بوون.

ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ترسی ئەوەیان هەیە لە زستانی ئەمساڵدا قەیرانی مرۆیی ڕووبدات ئەگەر پچڕانی کارەبا بەردەوام بێت.

XS
SM
MD
LG