Accessibility links

لە تەقینەوەکەی سلێمانیدا بەلایەنی کەم 7 منداڵ دەبنە قوربانی


تەقینەوەی غاز لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی
تەقینەوەی غاز لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا. بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان خانوویەکی سێ نهۆمی لەو تەقینەوەیەدا ڕووخاوە.

هێزەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی دەڵێن ڕووداوەکە بەهۆی تەقینی غازی LPJ بووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ دەنگی ئەمەریکای پشتڕاست کردووە کە کوژراو و بریدنار هەیە و گوتی " تەقینەوەکە هێرشی تیرۆرستی نەبووە، بەڵکو تەقینەوەی غاز بووە."

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سنوور کەریم شوێنی ڕووداوەکە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان قسەی کردووە و بە پێی قسەکانی ئەوان زیاتر لە حەوت منداڵ لەو ماڵەدا بوون کە غازەکەی تێدا تەقیوەتەوە و هێشتا لە ژێر داروپردووی خانووە ڕووخاوەکەدا ماونەتەوە.

یەكێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو بنەماڵەیە بە دەنگی ئەمەریکای گوت نازانن منداڵەکان ماون یان نا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دڵگرانی خۆی لەسەر ئەو ڕووداوە ڕادەگەیەنێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا قسەی کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە.

هەتا ئامادەکرنی ئەم هەواڵەش هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش و تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکەن و هەوڵ دەدەن منداڵەکان بدۆزنەوە.

XS
SM
MD
LG