Accessibility links

بایدن: موشەکەکەی کە بەر پۆڵەندا کەوتووە مووشەکێکی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا بووە


سەرچاوەیەک لە ناتۆ ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بە هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە، ئەو مووشەکەی کە دوو کەسی لە پۆڵەندا کوشتووە، مووشەکێکی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیایە.

پێشتر بایدن بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە پێناچێت مووشەکەکە لە ڕووسیاوە ئاراستەی کرابێت. ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوە پێدەچێت نیگەرانییەکان کەم بکاتەوە لەوەی کە یەکەم ڕووداوی کوشندە لە وڵاتێکی ناتۆدا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا ڕەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی شەڕەکە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزەکانی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممە لە ووشککەرەوەیەکی دانەوێڵە لە ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا، کە ڕوویدا لە کاتێکدا ڕووسیا دەیان مووشەکی ئاراستەی شارەکانی سەرتاسەری ئۆکرانیا دەکرد.

کیێڤ دەڵێت بە مووشەکی بەرگری ئاسمانی خۆی زۆربەی مووشەکەکانی ڕووسیای خستووەتە خوارەوە. ناوچەی ڤۆلین لە ئۆکرانیا کە تەنها لەودیو سنووری پۆڵەندایە، یەکێک بوو لەو ناوچەیە زۆرانەی ئۆکرانیا دەڵێت بە هێرشەکانی ڕووسیا کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG